٥ ئایار ٢٠٢٢ - ٠٣:٣٢
کوژرانی لەشکریانی تورکیا لە عێراق

٧ ئە ندامی سوپای تورکیا لە میانەی ئۆپراسیۆنێکی دەستوەردەرانەی ئەم وڵاتە لە عێراق دا کوژران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -  پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا دوێنێ سێ شەممە کوژرانی ئەم حەوت لەشکرییەی تورکیای لە باکووری عێراق دا پشتڕاست کردەوە.

ئارام بایەک لە سەرکردەکانی پەکەکە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ژمارەی قوربانییەکانی سوپای تورکیا وتی: لەشکریانی تورک بە تەمای پێدزە بۆ نێو ناوچەی «زاب» لە باکووری عێراق بوون کە بەرەوڕووی خۆڕاگریی چەکدارانی پەکەکە بوونەوە.

سەرباری بێ دەنگەلێکردنی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە بارەی زیانەکانی ئەم دواییەی، سوپای تورکیا، ئارام بایەک جەختی لەوە کردەوە کە، سوپای تورکیا لەو تێکھەڵچوونانەدا جیا لە قوربانی زیانی ماددی قورسیشی لێ کەوتووەتەوە.

342/